AP ١٣٩٧ گوڵان ٣١ ٠٩:٠١

باڵوێزی ڕووسیا لە لوبنان:

مسکۆ، تاران و حزبوڵڵا پێکەوە لە سووریا شەڕی تیرۆریزم دەکەن

مسکۆ، تاران و حزبوڵڵا پێکەوە لە سووریا شەڕی تیرۆریزم دەکەن

باڵوێزی ڕووسیا لە لوبنان بە ئامازە بە ئەوەی کە وڵاتەکەی لە سووریا لە گەڵ ئێران و حزبوڵڵا لە گەڵ تیرۆریزم شەڕ دەکات لە سەر هاوکاری سەربازی مسکۆ و بەیرووت قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، ئەلکساندێر زاسپکین باڵوێزی ڕووسیا لە لوبنان وتی: ئێمە لە سووریا هاوشان لە گەل ئێران و حزبوڵڵا شەڕ دەکەین.

ناوبراو زیادی کرد: بە ئەوەوە کە دانوستانەکانی ژێنێڤ رەوتێکی ئارامی هەیە بەڵام نابێ سەرەنجی پێ نەدرێت و ئێمە پێبەندی مادە بنەڕەتییەکانی هەین.

زاسپکین وتی: پێوەندی ئێمە لە گەڵ ئێران پاوەجێیە و هاوکاری ئێمە لە گەل سووریا لە سەر جێی خۆیەتی. بوونی ئێران لە سووریا کیشەیەکی بۆ ڕووسیا نییە. بوونی ئێمە لە سووریا بۆ سەرکەوتن بە سەر تیرۆریزمە و پێکدادان لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە نییە.

وتیشی: هەر کەس دەڵێت کە ئێران دەوری خراپی هەیە دەڵێین کە ئێران دەوری زۆر ئەرێنی لە ناوچەکە هەیە. ئەمریکا، بریتانیا و فەڕەنسا یاری بە پرسی چەکی کیمیاییەوە  دەکەن.

News ID 18956

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha